كارگه‌ی جام
ئاوی سروشتی جام
له ساڵی ٢٠٠٧ كارگه‌ی ئاوی سروشتی جام له كوردستان-سلێمانی دامه‌زراوه. هه‌ر له دروستبوونیه‌وه، كارگه‌كه‌مان به‌شداری له دروستكردن و خستنه بازاڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوی په‌رداخی كردووه. هه‌ر له دروستبوونیه‌وه، جام هه‌وڵی دابینكردنی به‌رزترین كوالیتی ئاوی داوه بۆ كڕیاره‌كانی
جام پێشڕه‌وی كردووه له ڕابه‌ری پیشه‌سازی ئاوی په‌رداخ له عێراق و كوردستاندا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌زموونی ئه‌كادیمی و كرداریان هه‌بووه له بواره‌كه‌یاندا
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جامدا، هیچ كارگه‌یه‌كی ئاوی په‌رداخ له ناوچه‌كه‌دا نابووه. ئاوی په‌رداخ نه‌ناسراو بووه له‌لای كڕیاره‌كان و هه‌روه‌ها نامۆ بووه له‌ناو بازاڕه‌كاندا. جام هه‌نگاوی یه‌كه‌می به خێرای نا له ناو بازاره خۆماڵییه‌كاندا به هۆی داواكاری زۆر له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه
جام سیسته‌مێكی دابه‌شكردنی دامه‌زراند بۆ كاڵاكانی له بازاڕه‌كاندا. له ئێستادا، ده‌توانرێت كاڵاكانی جام له زۆربه‌ی شوێنه‌كان وه‌ك فرۆشگا بچووكه‌كان، قاوه‌خانه‌كان، كۆگاكان و دامه‌زراوه‌كاندا ببینرێت. جگه له مانه، كڕیاره‌كان ده‌توانن بیكرن بۆ چێژ لێوه‌رگرتن له ماڵه‌كانیاندا
به هۆی زۆری داواكردنه‌وه جام فراوانتر بوو. وه له هه‌مان كاتدا كاری جام پێویستی به تێكۆشانی زیاتر هه‌بوو. له ئێستادا، جام ته‌نها ئاوی په‌رداخ به‌رهه‌مناهێنێت، به‌ڵكو بوتڵی ١٧ لیتریش به‌رهه‌مدێنێت بۆ گه‌یشتن به داخوازی كڕیاره‌كانی به لێهاتوو ترین ڕێگا
كارمه‌نده‌كانی جام خێركهرن و زۆربه‌ی كات به‌شداری له ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات بۆ پشتگیری كردن و یارمه‌تی دانی ئاواره‌كان، پێشمه‌رگه‌كان، قوتابخانه‌كان و هتد
ڤیدیۆی به‌رهه‌مهێنانی بوتڵی ١٧ لیتری
ڤیدیۆی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی په‌رداخ
ژینگه‌كه‌مان
كارگه‌ی ئاوی سروشتی جام حه‌ز ده‌كات بناسرێت به كۆمپانیایه‌ك كه خۆشه‌ویستی ژینگه په‌رسته كه له‌لایه‌ن فه‌رمانی گشتی و ده‌ستكه‌وته‌كانی پشتگیری له ئامانجه‌كه‌ی كراوه. ئه‌مه ئاسان نییه به‌ڵام ئێمه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئه‌سته‌مه‌كان بشكێنین چونكه باوه‌ڕمان به پاراستنی سه‌لامه‌تی ژینگه‌مان هه‌یه
شوێنی كاره‌كه‌مان به دار و باخ ده‌وره دراوه كه سروشت به پاكی و بێ زیان ده‌هێڵێته‌وه. بۆ چه‌نده‌ها ساڵ هه‌وڵمان داوه كه %٩٠ بی پاشماوه‌كانی جام كه‌م بكه‌ینه‌وه و به‌كاری بهێنینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌میشه له هه‌وڵداین كه كارگه‌كه‌مان هاوڕێی ژینگه بێت. كارگه‌ی جام یه‌كێكه له كارگه ژینگه په‌رسته‌كانی كوردستان