ئاوی ته‌ندروست
ئاوی جام راسته‌وخۆ له كانی سروشتیه‌كانه‌وه ده‌رهێنراوه له دوای پاكردنه‌وه‌ی. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن دڵنیا بن له پاك و خاوێنی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، هه‌روه‌ك سروشت مه‌به‌ستییه‌تی
له‌شی مرۆڤ له ٦٠% بۆ ٧٠%ی پێكهاتووه له ئاو، بۆیه پێویسته كه دووربین له وشك بوونه‌وه له ڕێی ئاو خواردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شمان به شێوه‌یه‌كی گونجاو كار بكات. زانایانی ته‌ندروستی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه ١ لیتر و نیو ئاو بخۆینه‌وه
- ئاوی كانی به پێی بنه‌ڕه‌تی پێناسه ده‌كرێت:
- له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراوی ژێر زه‌وییه‌وه (هه‌ندێك كات له سه‌رزه‌وییه‌وه) ده‌ربهێندرێت
- به سیسته‌می ئاوی كۆمه‌ڵگادا نه‌ڕۆیشتبێت
- له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بێت كه دووربێت له پیسی ژینگه‌وه
- به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ بگونجێت ته كاتی به بوتڵكردنی
- نه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ر گۆڕینێك و چاره‌سه‌ركردنێك كه له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ی ستانداردی جیهانییه